2021-05-16   452     
بەرپرسێكی ئەمریكایی دەڵێت ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە كۆتایی بە ئەو كردەوانە بێنێت كە كارەساتیان درووستكردووە، خەریكە رەوشی زەوییە داگیركراوەكان لەدەست دەردەچێت بەهۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكانی قودس و كەناری خۆرئاوا و شار و شارۆچكەكانی دیكەوە.
ئاوێنە: ئەم بەرپرسە كە نەیویستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە ئاشكرایكردووە كە هادی عەمرو جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری ئیسرائیل و زەوییە داگیركراوەكان ئاشكرایكردووە كە هەوڵی كەمكردنەوەی گرژییەكان هەیە لە ناوچەكەدا.
هاوكات جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پێوەندیی بە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كردووە.
بایدن داواشیكردووە توندوتیژییەكان كەمبكەنەوەو ئەمریكا هەوڵ دەدات گرژییەكان كەمبكەنەوە.
راشیگەیاندووە ئەمریكا سوورە لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ ئەم كێشەیە.