جوتیار عادل: دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەشبكەین
  2021-06-09       782       

وتەبێژی حكومەتی هەرێم، جوتیار عادل دەڵێت "دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەشبكەین بەمەرجێك نرخی نەوت جێگیربێت و چاكسازی بەردەوام بێت".

 

ئاوێنە: وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "زیاتر لە 11 مانگە حكومەتی عێراق پارەی نەناردووە و هیچ بیانویەكیشمان بۆ حكومەتی عێراق نەهێشتووە. بەڵام پێویستە پێداچوونەوە بە شێوازی كۆكردنەوەی داهاتەكاندا بكرێت، كۆمپانیا هەبووە ماوەی 10 ساڵ لێخۆشبوونی گومرگی بۆكراوە. كاردەكەین بۆئەوەی دواكەوتنی مووچە دوبارە نەبێتەوە، ئەگەر نرخی نەوت جێگیربێت و چاكسازی بەردەوام بێت، دەتوانین بێ لێبڕین مووچە دابەشبكەین".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×