مەسرور بارزانی بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە یۆنان
  2021-06-10       646       

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوەو گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه كانى ناوچەکەو پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان، دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدا كە دوێنێ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە بروکسلی پایتەختی بەلجیکاو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوەوە.

لە سەردانەكەیدا بۆ بەلجیكا، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاوەری سەرۆكی حكومەت بون.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×