ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ڕایگەیاندووە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی خراپ لە وڵاتدا دەسەڵاتیان دراوەتێ بە شێوەیەک بەرپرسی ڕووبەڕووبوونەوەی کردە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە ئێران خۆی سیخوڕی ئیسرائیل دەرچوو.
ئاوێنه: ئەحمەدی نەژاد لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، کڕینی چەندین بەرپرسی ئەمنی ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە وایکردووە ئەو وڵاتە بتوانێت گەورەترین کردەی سیخوڕی لە ئێران ئەنجامبدات و سەرجەم زانیارییە نهێنییە ئەتۆمییەکانی ئێران بەرێت.
ئەوەشی وتووە، ئیسرائیل توانیویەتی تۆڕێکى گەورەی جاسوس لە ئێران دروستکات کە زۆربەیان لە کەسانی ئەمنی پایەبەرزن و هەر لەم ڕێگەشەوە توانیویەتی چەندین زانای ئەتۆمی تیرۆرکات و هەروەها زانیارییە ئەتۆمییەکانیان لە نوسینگەى سەرۆکی دەمەزراوکە و لە ناو قاسەیەکی گەورەدا بە ئاسانی برد و پۆلیسیش ئەوەی شاردەوە.
ئەم وتانەی ئەحمەدی نەژاد دوای ئەوە هات ، دوو ڕۆژ لەمەوپێش سەرۆکی پێشووی موساد ڕایگەیاند، توانیویانە بچنە ناو دڵی دەزگا ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە و بە شێوەیەک ئاگایان لە ووردەکاری هەموو جوڵەکانی ئێرانە وەک ئاماژەیەک بۆ دروستکردنی تۆڕی سیخوڕی گەورە لەدەزگاکانی ئێراندا.