بافڵ تاڵەبانی: روبەڕوی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە دەستدرێژی بكاتە سەر موڵك و ماڵی گشتی
  2021-06-14       960       

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، "بەتوندی روبەڕوی هەر كەس و لایەنێك دەبینەوە كە لە پێناو بەرژەوەندی كەسی و تایبەت دەستدرێژی بكاتە سەر موڵك و ماڵی گشتی."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا هاتون لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربونەوەی زیادەڕەویی سلێمانی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "لەکۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری تەواوی یەکێتی دوپاتکردەوە بۆ رێگریکردن لەزیادەڕەوی و بەرەنگاربونەوەی ھەر ھەوڵێک کە ھەر کەس و لایەنێک دەستدرێژی بکاتە سەر موڵک و ماڵی گشتی."

بافڵ تاڵەبانی وتوشیەتی "بەتوندی روبەڕوی هەرکەس و لایەنێک دەبینەوە کە لەپێناو بەرژەوەندی کەسی و تایبەت دەستدرێژی بکەنە سەر موڵک و ماڵی گشتی."

ھاوسەرۆکی یەكێتی ئەوەشی خستۆتەڕو"بە هەمو شێوەیەک دژی یاساشکێنی دەوەستینەوەو پاراستنی موڵکی گشتی و سیمای سلێمانی بەئەرکی خۆمانی دەزانین. ھاوکار و پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەبین بۆ رێگریکردن لەم دیاردەیە و یەکێتی بەرامبەر ئەم کارە نایاساییانە بێدەنگ نابێت."

ھەر لەکۆبونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆئەوەکرد"سەرۆکایەتی یەکێتی دژی ھەر مەرامێک دەوەستێتەوە کە بیەوێت یاسا و دادگاکانمان بخاتە ژێرپرسیارەوە و جەختی لەوە کردەوە ھیچ کەس و گروپێک لەسەرو یاساوە نین، بۆ ئەوەش ھەمو ھاوکاری و پشتیوانییەکی یەکێتی لەپێناو پاراستنی موڵکی گشتی دەربڕی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×