ئەمشەو یەكشەممە، لە روداوێكی تەقەكردندا لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری
هەولێر، دو كەس كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بو.
ئاوێنە: هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە روداوی راگەیاند، سەعات 11:10 خولەکی ئەمشەو
سێ کەس لە ئۆتۆمبێلێکدا بون و لەلایەن دو کەسەوە تەقەیان لێکراوە.
بەوتەی هۆگر عەزیز، روداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوە. ئەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا
بون، ژن و پیاوێک بون کە هاوسەری یەکدی بون لەگەڵ هاوڕێیەکی پیاوەکە. ئەو کەسانەی
تەقەیان کردوە، برای ژنەکە بون.