قائیمیامیەتی
سلێمانی لەبارەی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و داوایان
لێدەكات لە كاتە گەرمەكاندا بەتایبەت لە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ تا 4ی پاشنیوەڕۆ لە
ماڵەكانیان بمێننەوەو بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی
سلێمانی، له‌شكر
حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاندوە؛ به‌پێی ئه‌و پێشبینییانه‌ی
كه‌شوهه‌وای هه‌رێم ئاشكرا كردوه، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام له به‌رزبونه‌وه‌دان،
بۆیه بۆ پاراستنی خۆیان پێویسته هاوڵاتیان هه‌ندێك رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر، له‌وانه
خۆ به‌دور گرتن له كڕینی ئه‌و خواردن و خوارد‌نه‌وانەی له شوێنی گه‌رم و ناته‌ندروستدا
عه‌مبارده‌كرێن یان به سه‌ربه‌تاڵی له‌بازاڕه‌كاندا به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن،
چونكه هۆكارێكن بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی و گواستنه‌وه‌ی په‌تای سكچون و رشانه‌وه كه زیاتر
له منداڵاندا ده‌رده‌كه‌ون.
هاوكات د. په‌رست
نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه‌كان داوای
هاوڵاتیان كردوە؛ له‌كاته گه‌رمه‌كاندا به‌تایبه‌ت له سەعات (11ی پێشنیوەڕۆ بۆ 4ی
پاشنیوەڕۆ) لە ماڵەکانیان بمێننه‌وه و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نه‌چنه دەرەوە بەتایبەتی
ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە.
سه‌باره‌ت به
مامه‌ڵه‌كردن به سوته‌مه‌نییه‌كان له كاته گه‌رمه‌كاندا، نه‌قیب رێكان جه‌مال،
نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند:
بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە بەهیچ شێوەیەک نابێت و رێگەپێدراو نییە کە تانکەری سوته‌مه‌نییه‌كان
به‌تایبه‌تی غازی شلی (LPG) لە کاتەکانی نیوەڕۆدا بۆ شوێنەکان بگوازێته‌وه لەبەر ئەوەی مەترسی
رودانی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، پێویستە لە درەنگانێکی شەودا ئەو کارە بکرێت، هەر
شوێنێک پابەند نەبێت روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
نه‌قیب رێكان جه‌مال،
نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی داوای له شۆفێرانیش كرد؛ له‌پێناو
پاراستنی گیانی خۆیان و سه‌لامه‌تی ئوتۆمبیله‌كانیان له‌كاته زۆر گه‌رمه‌كاندا سه‌ردانی
به‌نزینخانه‌كان نه‌كه‌ن و به‌نزین نه‌كه‌نه ئۆتۆمبیله‌كانیانه‌وه، چونكه له‌و
كاتانه‌دا ئه‌گه‌ری دروستبونی روداوی نه‌خوازراو زیاتره.