مستەفا چاوڕەش: كێشەى تەقەكردنەكەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ‏كوڕێكی شێخ جەعفەر چارەسەركرا
  2021-06-22       2924       
بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشەی تەقەكانی ‏شەوی رابردوو چارەسەركرا ‌و بریندارەكانیش كە 11 كەس بوون 5یان ‏چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.‏

ئاوێنە: مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای ‏یەكەكانی 70، كێشەی تەقەكانی شەوی رابردوویان چارەسەر كردووە، ‏وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم هێزە ئەمنییەكان ‌و نۆزانی كوڕی كاك شێخ جەعفەر ئامادەبوو، بە رێككەوتن ‌و رەزامەندیی هەموویان ‏كێشەكە چارەسەركرا ‌و لایەنی كەمتەرخەمیش لە رووداوەكەدا رووبەڕووی دادگا ‌و یاسا دەكرێتەوە".‏

وتیشى "بەداخەوە لە شەڕەكەدا 11 كەس برینداربوون، ئێستا ‏‏5یان چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهشتووە ‌و چارەسەری پێویستیش بۆ ئەوانی دیكە دەكرێت".‏

شەوی رابردوو، لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە ‏لەنێوان دوو هێزی ئەمنیدا روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، تەقەكردنەكە نزیكەی 20 خوولەكی خایاندووە.‏
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×