2021-06-22   492     
خۆبه‌ڕێوبه‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا "رۆژئاڤای كوردستان، داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، چاره‌نوسی نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) ئاشكرابكات و رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له مه‌ترسیی سه‌ر چاره‌نوسیان، چونكه شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
ئاوێنە: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، هێزه ئه‌منیه‌كان مسته‌فا عوسمان نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده له هه‌ولێر، جیهاد حه‌سه‌ن، نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوبه‌ریی دیموكراتیی له هه‌ولێر، مسته‌فا عه‌زیز ئه‌ندامی په‌یه‌ده له هه‌ولێریان، له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رفاند، تا ئێستاش چاره‌نوس و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان دیار نییه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته، ده‌ره‌وه‌ی به‌ها و پێوانه دیپلۆماتییه‌كانه، هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ی به‌ها نیشتمانییه‌كان و تێكۆشانی هاوبه‌ش بۆ پرسی كورده، وه‌ك فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ریی لایه‌نی ئه‌منیی و حكومه‌تی هه‌رێم به به‌رپرس ده‌زانن له چاره‌نوسی ئه‌و كه‌سانه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "نیگه‌رانین له مه‌ترسیی سه‌ر چاره‌نوسیان، چونكه شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه، هه‌روه‌ها هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمیی له‌سه‌ر هۆكاریی یاسایی بۆ گرتنیان به ئێمه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه".
داواشی له لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكخستنه نێونه‌ته‌وه‌ییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه، هاوكاریان بكه‌ن فشار له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم دروستبكه‌ن، تا شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكرێت و ده‌رفه‌ت به خانه‌واده‌كانیان بدرێت سه‌ردانیان بكه‌ن و له دۆخیان ئاگادار ببنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكرێن، چونكه هیچ هۆكارێكی یاسایی بۆ گرتنیان نییه".