پۆلیسی ئەڵمانیا شەش ئەندامی وەفدی نێودەوڵەتیی ئاشتی و ئازادی دەستگیر
کرد، کە لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتە.
ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی
پەكەكە، شەش لە ئەندامانی وەفدی نێودەوڵەتیی ئاشتی و ئازادی بۆ
کوردستان، کە بۆ بەرگرتن لە شەڕ و دژی داگیرکارییەکانی تورکیا هاتبونە باشوری
کوردستان، دوای گەڕانەوەیان بۆ ئەڵمانیا، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکران.
ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە؛ ژۆلیا ڕۆستێرگ، ماتیاس گێرهارد،
بێرس ویتهۆفت، لیا ڤۆگل، مارلین فۆردتر و فابیان گۆتچیچ.
وەفدی نێودەوڵەتیی ئاشتی و
ئازادی بۆ کوردستان لەڕۆژی 12ی حوزەیرانی 2021ەوە هاتنە هەرێمی کوردستان، وەفدەكە
بڕیاربو ژمارەیان 150 کەس بێت و ئامانجی هاتنیان بۆ ڕێگرییکردن لە دروستبونی شەڕی
کورد بە کورد و کارکردن بو بۆ یەکدەنگی لەسەر هێرشەکانی تورکیا، بەڵام تەنها 75 کەسیان
توانییان بێنە باشوری کوردستان، بەشێکیان لە فڕۆکەخانە لە ئەڵمانیا ڕێگایان لێگیرا،
بەشێکیشیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر دیپۆرتکرانەوە، وەفدەكە نزیکەی دو هەفتە لە باشوری
کوردستان مانەوە و زنجیرەیەک سەردان و کۆبونەوەیان ئەنجامدا.