مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی
كوردستانی دەنێرن پێشینە(سولفەیە) نەك بەشە بودجەو بۆ ئەوەیە موچەی فەرمانبەرانی
هەرێمی كوردستانی پێ بدرێت.
ئاوێنە: مستەفا كازمی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی رەسمی، وتی"گەلی
كورد گەلی ئێمەیە، ئەو بڕە پارەیەی دەینێرین پێشینەیە بەمەبەستی ئەوەیە كە
بتوانرێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی پێ بدرێت، هیچ مەعقول نییە ئەوان بێ
موچە بن."
وتیشی"ئەوە بەشە بودجە نیە، بەڵكو پێشینەیەو لەڕێگەی پڕۆسە
حسابییەكانەوە دەبڕدرێت ئەوەش دوای ئەوەی كە دیوانی چاودێری دارایی جەردی تەواوی
حسابات دەكات."
جەختیشی كردەوە كە ئەو قسانەی دژی ناردنی پارەكە بۆ هەرێم دەكرێن، "بە
ئامانجی سیاسی و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن" دەكرێن.