فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل مۆڵگەكانی حەماس بۆردوومان دەكەن
  2021-07-04       523       
شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل مۆڵگەكانی بزووتنەوەی حەماسییان لە باكوور و باشووری شاری غەزە بە چڕی بۆردوومانكرد.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل مۆڵگەكانی بزووتنەوەی حەماسییان لە باكوور و باشووری شاری غەزە بە چڕی بۆردوومانكردووە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانە مرۆیی و ماڵییەكانی ئەم هێرشە ئاسمانییەوە بڵاونەكراوەتەوە.

شەوی پێشتریش فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل مۆڵگەكانی بزووتنەوەی حەماسییان لە غەزە بۆردومانكرد.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە شەوی هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بنكەی بەرهەمهێنانی كەرەستەی جەنگیی رێكخراوی حەماسیان بۆردومانكردووە، كە لەلایەن ئەم گرووپەوە بەكارهێندراون لە درووستكردنی چەكدا.

شاری غەزە جۆرێك لە ئارامی بەخۆیەوە بینیوە لە دوای جەنگی یازدە رۆژەی مانگی ئایاری رابردوو، كە تێیدا 250 كەس كوژران و دەیان باڵەخانە وێران بوون.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×