سیخوڕیی بەسەر مۆبایلەکەى مەسرور بارزانییەوە كراوه‌
  2021-07-21       2041       


بەگوێرەی دزەكردنی بەرنامەی "بیگاسۆس" لەبارەی پرۆگرامی سیخوڕیكردنی ئیسرائیلی NSO كە تایبەتە بە تەكنەلۆجیا مۆبایلی مەسرور بارزانی ماوەی ساڵ و نیوێك لەبەردەم ئەگەری هاككردندا بووە بۆ ئیماراتی عەرەبی.  

ئاوێنه‌:  زانیارییەكانی دزەكردنەكە كە ماڵپەڕی دەرەج میدیای لوبنانی بەدواداچوونی بۆ كردووە ئاماژە بەوە دەكات، گوێگرن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان و دانانی لە لیستی گوێگرن جگە لە مەسرور بارزانی كەسانی نزیك لەویشی گرتووەتەوە، لەوانەش یەكێك لە ڕاوێژكارە ئەمنییەكانی.  

 "بیگاسۆس" تایبەتە بە بەدواداچوونی پرۆگرامی گوێگرتن و سیخوڕیكردنی كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی كە تایبەتە بە تەكنەلۆژیای هەواڵگری ئەلەكترۆمی كە لەبەرژەوەندی دەزگا هەواڵگرییەكانی سعودیە و ئیمارات كاری كردووە،  رۆژنامەی واشنتۆن پۆست-ی ئەمەریکی ئاماژە بەوە دەکات جگە لە سەرۆككۆمار بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ناوی ژمارەیەكیتر كەسایەتیتر هەیە لە لیستی چاودێری لەوانەش عادل عەبدولمەهدی و ژمارەیەك فەرماندەی سوپا.  

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×