نوسینگەی رۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی دەڵێت: لە ئێستا
رێكخستنی كۆبونەوەی جەماوەری بۆ ناوبراو لە بەرنامەدا نییە.
ئاوێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی، ئەمڕۆ شەممە، لە
ئاگادارییەكدا وتی"لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە
کە رۆژی یەکشەممە 25ی 7ی 2021، کۆبونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەرێز هاوسەرۆک لاهور شێخ
جەنگی ڕێکدەخرێت، لێرەوە سەرجەم ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان ئاگاداردەکەین، کە لە ئێستادا کۆبونەوەی لەو جۆرە لە بەرنامەدا نییە."
هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە "لە ئێستادا بەهۆی سەرقاڵی بەڕێزیانەوە بە
دۆخی ناوخۆی یەکێتیی و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان هیچ کۆبونەوەیەکی
فراوان و جەماوەری ئەنجام نادرێت، لە داهاتوشدا بۆ هەر چالاکی و کۆبونەوەیەک ئاگادارتان
دەکەینەوە."