2021-07-25   274     
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد و رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك لایه‌نێكی كاریگه‌ر، ڕۆڵ و سه‌نگی به‌رچاوی له كایه و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا هه‌یه .
ئاوێنە: له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا نێچیرڤان بارزانی كه ئارسته‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوه رایگه‌یاندوه، له یادی 12 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك لایه‌نێكی كاریگه‌ر، ڕۆڵ و سه‌نگی به‌رچاوی له كایه و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستاندا هه‌یه، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ركات زیاتر یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی له هه‌مو لایه‌ك ده‌خوازێت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردوه، "هیوادارم ئه‌م یاد و بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوخه‌باتیی نێوان لایه‌نه‌كان، كاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌ی قه‌یران و گرفته‌كان به‌ره‌و پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ژیان و گوزه‌رانێكی باشتر بۆ گه‌لی كوردستان. دوباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".