فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق
ئاشكرایده‌كه‌ن كه له‌كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراقدا پێنج داواكارییان خستۆته‌به‌رده‌م كه یه‌ك له‌وانه داوایان كردوه
سنورێك بۆ كاره نایاساییه‌كانی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت
دابنرێت.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 20-5-2019، فراكسیۆنه
كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌و
به‌پێی قسه‌ی خۆیان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێنج پرسیان كردوه. دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا خسته‌ڕو.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌كۆنگره
رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند"له كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، گفتوگۆمان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ كرد، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته
به هه‌رێمی كوردستانه‌وه."
به‌پێی قسه‌ی به‌شیر حه‌داد یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك وه‌زیران تاوتوێیان كردوه پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك و
ناوچه دابڕێنراوه‌كان بوه كه داوایان له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوه هه‌وڵی جددی
بدات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌و شاری كه‌ركوك.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
پرسی خێزانه كورده‌كانی گوندی په‌لكانه‌و سه‌رگه‌ڕانیان تاوتوێ كردوه و داوایان
كردوه كه حكومه‌تی عێراق خێزانه كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه بپارێزێت كه له چه‌ند
رۆژی رابردودا روبه‌ڕوی هێرشبونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌و هه‌وڵی ده‌ركردنیان
و زه‌وتكردنی زه‌وییه‌كانیان دراوه.
به‌شیر حه‌داد هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوایان له‌سه‌رۆك
وه‌زیران كردوه كه سنورێك بۆ كاره نایاسایی و ناڕه‌واكانی راكان جبوری
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت دابنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ند
بڕیارێكی ناڕه‌واو نایاسایی به‌رامبه‌ر كورد له‌و شاره ده‌ركردوه، و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵدا بكرێت.
وتیشی"هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوامان له سه‌رۆك
وه‌زیران كرد، كاری جددی بكات بۆ دابینكردن و خه‌رجكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی
جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه گه‌نمیان لێوه‌رگیراوه‌و پاره‌كانیان
بۆ خه‌رجنه‌كراوه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،
كه داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كردوه بڕیاری زیادكردنی بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو له
جوتیاران، جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
وتیشی"خۆشبه‌ختانه وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ داواكاریه‌كانمان
زۆر باش بو، بۆیه هاوڵاتییانی خۆمان چاوه‌ڕێی مژده‌ی خۆشبن."
دواتر جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی
عیراق رایگه‌یاند"كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران عیراق زۆر ئه‌رێنی بوه‌و
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری قسه‌مان له‌گه‌ڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوه‌و ئه‌وه‌مان پێ راگه‌یاندوه، كه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر
ئاسایشی ئه‌و ناوچانه هه‌یه‌و پێویسته حكومه‌تی عیراق كاری جددی بكات بۆ پاراستنی
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌و دابینكردنی ئاسایش، چونكه ئه‌وه به ته‌نها مه‌ترسی نییه
بۆ ئاسایشی هه‌رێم، به‌ڵكو مه‌ترسییه بۆ ئاسایشی هه‌مو عیراق بۆیه ده‌بێت كاری جددی
له‌سه‌ر بكرێت."