لە پردێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ئاوی زێی بچوكدا خنكا
  2021-07-30       278       

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هەینی لە ئاوی زێی بچوك لە سنوری ناحیەی  پردێی سەر بە دوبز، پێشمەرگەیەك خنكا.

ئاوێنە: عەمید عابدین نەجمەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوبز، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك گوندی قەرەبەگ لە ئاوی زێی بچوك لە ناحیەی پردێ، كەسێك لە كاتی مەلەوانیدا خنكاوە."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلێكی مازدای پێ بوەو لە نزیك ئاوی زێی بچوك بەجێی هێشتوە."

بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی خنكاوە ناوی (هێمن حسێن)ـەو خەڵكی شاری هەولێرەو پیشەی پێشمەرگە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×