وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا زیاتر لە٢٣ هەزار پاوەندی لەزمانی كوردی‌و چەند زمانێكی دیكە خەرجكردوە
  2021-07-30       911       
بەپێی سەرچاوەكانی بەدەستهێنانی زانیاری ڕۆژنامەوانی كەبڵاوكراوەتەوە، ئاشکرابووە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا. زیاتر لە 23 هەزارپاوەندی خەرج کردووە وەك بانگەشەلەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاڕێگری لەو کۆچبەرانە بكات كەلەفەرەنساوە دەیانەوێت بەنایاسای بگەنە بەریتانیا. 

ئاوێنە، کاوە رەش: بانگەشەکان، بەپەناخوازان دەڵێن، کەبەندەری دەریایی بەریتانیا نەبەزێنن، زۆربەی بانگەشەكانیش لەفەیسبوک و ئینستگرامبەڕێوەچون.

وەزارەتی ناوخۆ لەبانگەشەكانیدا تیشكی خستۆتە سەر مەترسییەكانی بەڕینەوە بەبەندەری ئینگلیزیدا لەنێوان فەڕەنساو بەریتانیا، تكا دەكات، ژیانی خۆیان نەخەنە دەست شەپۆلەكانی دەریاو ئەو ڕێڕەوە قەڕەباڵغەی ،كەشتیە بازرگانیەكانی جیهان.

بانگەشەکان چەندین دروشمی وەک "ئێرە شوێنی خۆ شاردنەوەنییە"، "ژیانی خۆت و منداڵەکەتمەخەرە مەترسییەوە" و " دواتر دیپۆرتان دەكەین و دەتانگەڕێنینەوە"،
بەنگەشەكان وەرگێڕدراون بۆسەر، زمانی کوردی، عەرەبی، فارسی و پشتو.

تەنها لەنیوەی ئەم ساڵدا، زیاتر لە٧ هەزار پەناخواز بەنایاسایی بەبەندەریی ئینگلیزدا پەڕیونەتەوە.
.زۆربونی لێشاوی كۆچی نایاسایی بۆ شانشینییەکگرتووی بەریتانیا، گوشارێكی توندی خستۆتە سەر وەزارەتی ناوخۆی ئەو ووڵاتەو دەنگی ناڕەزایی خەڵكی ئەو ووڵاتەی  بەرزكردۆتەوە،لەرامبەر  ئەو لێشاوەزۆرەی پەناخوازان.
پەناخوازێكی تەمەن ٢٣ساڵی ئەفغانیدەڵێ، وێنەی بانگەشەكانم لەفەیسبوك بینیوە، بەڵام هیچ بژاردەیەكی دیكەم نیە، هەرچۆنێك بێت دەمەوێت ڕزگارم بێت لەجەنگەڵی  سەر سنوریفەڕەنساو  لەئەفغانستانیش لەدەستشەڕی ناوخۆ و ترسیكوشتن هەڵهاتوین، بەڵكو بۆ خۆشییو گەشت نەهاتوین بۆ ئێرە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×