دەمیرتاش: کارەساتی سیاسی لە تورکیا ھۆکاری کارەساتە سروشتییەکانە
  2021-07-31       384       

سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایدەگەیەنێت، کارەساتی سیاسی لە تورکیا ھۆکاری کارەساتە سروشتییەکانن.

ئاوێنه‌: سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە تویتێکدا دەڵێت، ڕەوشی ئێستا دەریدەخات کاتی ئەوە ھاتووە ھەوڵدان بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی ژینگەیی بکرێتە یەکێک لە ئەجێندا سەرەکییەکانی تورکیا.

وتیشی، ھیچ بیانوویەک بۆ ئامادەنەبوونی حکومەتی تورکیا و بێتوانایی نییە و پێویستە حکومەتی ئەنقەرە دان بەو ڕاستییەدا بنێت کە ھۆکاری مەترسییەکانی کارەساتی سروشتی، ڕەوشی کارەساتباری سیاسییە لە تورکیا.

ئەو وتانەی دەمیرتاش دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٧٤ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا کۆنترۆڵکراون و ١١ ئاگریش ھێشتا بەردەوامن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×