بەرهەم ساڵح و کازمی: هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت
  2021-07-31       237       

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمار و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختییان لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق لەکاتی خۆیدا کردەوە.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی لە کۆشکی سەلام کۆبوونەوە و تیایدا جەخت لەوەکراوەتەوە، هەڵبژاردنی پیشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتی خۆیدا و لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو پێداویستەکان بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردن ئامادەکراوە بۆ گەرەنتیکردنی پێوانەکانی دەستپاکی و دادپەروەری لە قۆناغەکانی داهاتوودا.

باس لەوەشکراوە، بەئامانجی بەدەستهێنانی خواستی راستەقینەی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستە بەدووربێت لە ساختەکاری و دەستکاریکردن و یاریکردن بە ئەنجامەکانی.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تاوتوێی ئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا و گرنگی یەکدەنگی هێزە نیشتمانییەکانی بەرزنرخاند لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و سەرخستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندیی باڵای وڵات.

لەگەڵ ئەوەشدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان و لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×