2021-09-11   729     
سوپای ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك گوندی له سنووری "جه‌نین" گه‌مارۆدا، دوای ئه‌وه‌ی 4 راكردووی گرتووخانه‌ی "جه‌لبوع"ی ده‌ستگیركرده‌وه و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌وه بۆ دوو راكردووه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌رده‌وامه.
ئاوێنه: میدیاكانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرایان كرد، كه دوو راكردووی دیكه‌ش ده‌ستگیركرانه‌وه، كه یه‌كێك له‌وانه، "زه‌كه‌ریا زوبه‌یدی"یه، كه زیاتر ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی "كه‌تائیب شوهه‌دا ئه‌لئه‌قسا"یه، كه سه‌ر به "بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح"ـه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، راكردوویهكی دیكه‌ش به ناوی "محه‌مه‌د عاریزه" له‌گه‌ڵ "زوبه‌یدی" له گوندی "ئوم غه‌نه‌م" ده‌ستگیركراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل ئێواره‌ی دوێنێ رایانگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و شه‌ش زیندانییه فه‌له‌ستینیانه‌ی كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع رایانكردبوو، دووانیان له نزیك چیای قه‌فزه‌ی باكووری ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرانه‌وه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان به‌وه كرد، كه ده‌ستگیركردنی یه‌عقوب قادری و مه‌حمود عاریزه به‌هۆی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك بووه و هێزه ئه‌منییه‌كان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه داوای نانیان لێكردوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه زه‌كه‌ریا زوبه‌یدی و محه‌مه‌د عاریزه هه‌وڵیانداوه رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی برسیه‌تی و لاوازییه‌وه ئه‌و توانایه‌یان نه‌بووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل ئاشكرایان كرد، كه ئه‌و 6 راكردووه، پلانێكی تۆكمه‌یان بۆ راكردن نه‌بووه و ته‌نانه‌ت خواردنی پێویستیشیان نه‌بووه و به‌هۆی خواردن په‌یداكردنه‌وه 4و له‌وان ئاشكرا بوون.
دوای ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی یه‌عقوب قادری و مه‌حمود عاریزه له ئێواره‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆش زه‌كه‌ریا زوبه‌یدی و محه‌مه‌د عاریزه ده‌ستگیركرانه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل هێشتا به‌دوای مونازیل یه‌عقوب ئه‌نفیعات و ئه‌یهه‌م نایف كه‌مه‌مچی ده‌گه‌ڕێن و گه‌مارۆی چه‌ند گوندێكی سنووری "جه‌نین"یان داوه.