سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتییوزەی ئەتۆم سەردانی ئێران دەكات
  2021-09-11       407       

بڕیارە سبەینێ‌ یەكشەممە سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی تاران بكات و یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ كابینە نوێیەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی ئەنجامبدات.

ئاوێنه‌: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ڕافایل گرۆسی سەرۆكی ئاژانسەكە لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆمار و محەمەد ئیسلامی، سەرۆكی ڕێكخراوی ئەتۆمیی ئێرانی كۆدەبێتەوە.

سەردانی ڕافایل گرۆسی بۆ تاران لە كاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو ئاژانسەكەی ڕەخنەی تووندی لە ئێران گرت لە بەرامبەر وەڵامنەدانەوەی پرسیارەكانی لەبارەی هەبوونی پاشماوەی یۆرانیۆم لە سێ شوێن كە پێشتر شاردبوونیەوە، ئەوەش دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكانی ڤییەننا لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی زەحمەتتر دەكات.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا دەڵێت، “ئێران چالاكییە ئەتۆمییەكانی زیاد كردووە”، تارانیش ئاماژە بەوە دەكات “كاتی دەوێت تا بگەڕێتەوە نێو دانوستاندنەكان”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×