2021-09-14   473     
حكومه‌تی عێراق بڕی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و پارێزگاری هەولێر-یش ده‌لێت، هەر ئەمڕۆ بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکه‌ن.
ئاوێنه: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەمیدیاكانی پارتی راگەیاندووه، ئەمڕۆ سێشەممە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لەعێراقەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان‌و هەر ئەمڕۆش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان دابەزاندنی نرخی به‌نزین، ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت، "رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لەعێراقەوە دێت، پاڵاوتگەکان ئاگادارکراونەتەوە کە بەرهەمیان زیاتر بکەن‌و دەروازە سنوورییەکانیش واڵا دەبن بۆ هاوردەکردنی بەنزین".
لەماوەی رابردودا نرخی بەنزین لەشارەکانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوه‌وە، بەجۆرێک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەشتە ٨٠٠ دینار، بڕیاره ئه‌و به‌نزینه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له 690 دینار زیاتر نه‌بێت.