هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا
  2021-09-14       632       
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم هاوردەکردنی تەماتە لەناوەڕاست‌و باشوری عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە ده‌كات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم بڕیارێکی دەرکردو تیایدا هاتووە، "لە پێناو بە بازاڕکردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێم، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراقەوە دراوە، بەتایبەتیش کە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی دەشتی پێنجوێنە."

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان کراوە و تیایدا داوایان لێدەکات کە بازگەکانیان ئاگاداربکرێنەوە بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک رێگە نەرێت تەماتە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق هاوردەی هەرێم بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵییە بەتایبەتی تەماتەی پێنجوێن، کە دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆ دابین بکات.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×