هەپەگە: توركیا سەربازێكی خۆی كوشت و سێ گەریلاش بەچەكی كیمیایی شەهیدبون
  2021-09-15       602       

هەپەگە ئاشكرایكرد، لە چالاكییەكی گەریلادا لەناوچەی ئاڤاشین سێ سەربازی توركیا كوژراون و لەهەمان ناوچەش سێ گەریلا لە هێرشێكی سوپای توركیادا بە چەكی كیمیایی شەهیدبون. دەشڵێت: لە ناوچەی زاپ سوپای توركیا سەربازێكی خۆی كوشتوە كاتێك ویستویەتی لە شەڕێكدا خۆی رادەستی گەریلا بكات.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژی 3ی ئەم مانگە سوپای توركیا لە گردی سۆری ناوچەی ئاڤاشین هێرشی کیمیایی ئەنجام داوە و سێ گەریلای شەهید کردوە، کە لە داهاتودا ناسنامەی ئەو سێ گەریلایە بۆ رایگشتی ئاشکرادەكەن.

هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، رۆژی 14ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی ئاڤاشین، هێزەكانیان لە دو قۆڵەوە هێرشیان كردۆتە سەر هێزێكی سوپای توركیاو لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

بەپێی راگەیەندراوەكەی هەپەگە، دوای ئەوەی، ڕۆژی 10ی ئەم مانگە لە گۆڕەپانی "شامکێ"ی ناوچەی زاپ، هێزی گەریلا گروپێکی داگیرکەرانیان خستوەتە ژێر کۆنترۆڵەوە، سەربازێکی تورکیا، بۆ ئەوەی خۆی تەسلیمی گەریلا بکات هەڵاتوە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە لای گەریلاکان، لەلایەن سوپای تورکیاوە تەقەی لێکراوە، بە ئامانجی دەرچونی سەربازەکە شەڕێکی قورس لەنێوان هێزی گەریلاو سوپای تورکیادا دروست بوە و گەریلایەک لەو شەڕەدا بریندار بوە.

وتوشیەتی"سوپای توركیا شوێنی سەربازەکە هەڵاتوەكەیان بە تۆپی ئۆبوس بۆردومان کردوە، پاش بۆردومانەکە کاتێک هێزی گەریلا گەیشتوەتە شوێنی سەبازەکە، ئاشکرا بوە کە بەهۆی ئەو بۆردومانەوە گیانی لەدەستداوەو زانیویانە ناوی ئەو سەربازەی کە نەیویستوە شەڕی گەریلا بکات، 'سەزایی گونگۆر'ە."

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×