باڵیۆزخانەی ئەمریکا: بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەكانی ئەم دواییەی عێراقی كردووە
  2021-09-22       435       
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە، بایدن جەختی لە پابەندبوونی ئەمریکا بە بەدیهێنانی ئاشتیی بەردەوام لە عێراق کردووەتەوە.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراقدا هاتووە، ئێوارەی دوێنێ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە چێوەی کۆبوونەوەی خولی 76ــەمینی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەغداد – واشنتن و هەماهەنگیی دوولایەنە لەبوارەکانی دیپلۆماسی و هەرێمایەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، بایدن ستایشی دەستپێشخەرییەکانی ئەم دواییەی عێراقی كردووە، لە نمونەی لوتکەی بەغداد کە لەسەر ئاستی هەرێمی بەڕێوەچوو، لەگەڵ سەردانەکەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق، “بەو پێیەی هێمایەکی گرنگە بۆ بەشدارییەکانی عێراق لە سەقامگیریی هەرێمی و پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکان”.

ئێوارەی دوێنێ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نیویۆرک بەشداریکرد لە کردنەوەی کارەکانی 76ــەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆری سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیھان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×