لەسەر كەیسی بەقاچاغ هێنانی پەنابەری نایاسایی بۆ بەریتانیا، شەش كورد دادگایی دەكرێن
  2021-09-23       698       

شەش كوردی باشوری کوردستان، تاوانبارکراون بەوەی کە بەشێکن لەتۆڕێکی تاوانی رێکخراوی كۆچبەران، کە گوایە سەدان کۆچبەری كوردیی عێراقییان بەنایاسایی پەڕاندۆتەوە بۆ بەریتانیاو ئەمڕۆ دادگایی دەکرێن.

 

ئاوێنە، کاوە رەش: قاچاغچییە كوردەكان تەمەنیان لەنێوان ٢٧ساڵ بۆ ٤٧ ساڵانن و لەشاری لەندەن و لەباكورو خۆرهەڵاتی  ئینگلتەرا لەئۆپراسیۆنێكی  ئاژانسی نیشتیمانی ڕووبەڕوو بونەوەی تاوانەكان لەساڵی ٢٠١٨ دەستگیركراون. وابڕیاڕە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣دیسەمبەری ٢٠٢١ لەبەردەم دادوەرو دادگای شاری نیوكاسڵ ئامادەبن بۆ دادگایی كردنیان.
ئەو شەش كوردە تۆمەتبارن بەوەی كەبەشێكن لەتۆڕێكی ڕێكخراوی قاچاخچییە كوردەكان، كەكۆچبەری نایاسایان لەووڵاتانی دیكەی ئەوروپاوە، بەبڕی ٥هەزار بۆ ١٠هەزار پاوەند گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا.
مارك سپۆرس، بەرپرس لەبەشی لێکۆڵینەوەی هەرێمی، ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی ڕایگەیاندوە، ئەو تۆمەتانەی دروانەتە پاڵ ئەو شەش كوردە عێڕاقییە، لەئەنجامی پرۆسەیەكی دوورو درێژو لێکۆڵینەوەیەکی دژوارو ئاڵۆزدا هاتوون، کەدەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا، لەووڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا و بەریتانیا، تێدا بەشداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×