ئەردۆغان دەڵێت: لە توركیا كێشەیەك نییە بە ناوی كێشەی كورد
  2021-09-24       1137       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت: "لە تورکیا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد. ئێمە لەمێژە ئەم بابەتەمان چارەسەركردوەو كۆتاييمان پێهێناوە."

ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە نیویۆرێك لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەنوسانی وڵاتەكەیدا وتی"باس لە چارەسەركردنى كێشەى كوردو شتی لەو جۆرە دەکرێت. لە تورکیا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد. ئێمە لەمێژە ئەم بابەتەمان چارەسەركردوەو كۆتاييمان پێهێناوە."

وتیشی"ئەگەر کەسانێک هەن باوەڕیان بە یەکگرتویی و یەکڕیزی و برایەتی و تەبایی هەیە، با بفەرمون، پێکەوە درێژە بە خەبات بدەین."

ئەردۆغان وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری دیکەی دایەوە؛ لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و ئیدارەی بایدن، پرسی کڕینی فڕۆکەی ئێف-35، دابینکردنی چەک بۆ هەسەدە لە لایەن ئەمریکا، پەیوەندییەکان لەگەڵ رووسیا، بابەتی ئێس-400، پێشنیازی تورکیا بۆ چاکسازییەکانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا، پێشهاتەکانی ئەفغانستان، هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا و بابەتی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئازەربایجان و وڵاتە تورک زمانەکانی ئاسیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×