ئێران و سعودیە درێژە بە گفتوگۆكانیان لە بەغدا دەدەن
  2021-09-25       375       

بەپێی قسەی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا گفتوگۆكانی نێوان وڵاتەكەی و عەرەبستانی سعودیە بەردەوام دەبن و گەڕی چوارەمی گفتوگۆكانیشیان هەر لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى ئێران لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى  فەرمى عێراق رایگەیاند، گەڕى چوارەمى گفتوگۆکانى نێوان ئێران و سعودیە لە بەغدا ئەنجام دەدرێت، بێ ئەوەى وادەکەى دیارى بکات.

ئاشکراشیکرد، گفتوگۆکانى نێوان وڵاتەکەى و سعودیە بە باشى بەرەو پێشەوە دەچێت، هەردولاش خواستى دانوستان و گەیشتن بە ئەنجامێکیان هەیە.

سەرەتاى ئەم مانگەدا، ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ئێران لە بەغدا لەمیانى بەشداریکردنى لە کۆڕبەندى رافیدەین، رایگەیاندبو، بەهاوکارى حکومەتى عێراق سێ گەڕى دانوستانمان لەگەڵ سعودیە لە بەغدا ئەنجامداوە.


© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×