گروپی "دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر" کارگەیەکی دروستکردنی کەشتییان لە ئەنتالیا سوتاند
  2021-09-25       1200       

بەپێی میدیای رەسمی پەكەكە، "دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر" رایانگەیاندوە، لە چالاكییەكدا رۆژی 23ی ئەم مانگە، كارگەیەكی دروستكردنی كەشتییان لە ئەنتالیا، سوتاندوە.

ئاوێنە: ئاژانسی فوڕات نیوز، لە زاری گروپی "دەستپێشخەری رۆڵەكانی ئاگر"ەوە بڵاویكردۆتەوە"لە ٢٣ی ئەیلول لە ناوەندی گەشتیاریی کوندو لە ناوچەى ئاکسو لە ئەنتالیا کارگەی دروستکردنی کەشتییەکانیان سوتاندوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەو چالاکییەدا سێ کەشتی بونە خۆڵەمێش و زیانیش بە دو کەشتیی تر گەیشت كە بە گشتی زیانێکی ماددیی ملیۆنییان پێگەیشتوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هەمان رۆژ لە ناوچەى مەرکەزئەفەندی لە دەنیزلی کارگەیەکی چەرەساتی ئیبراهیم تەفەنلیلی، سەرۆکی بۆرسەی دەنیزلی، کە "دوژمنی کوردانە" سوتێنرا.

هەروەك ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ٢٣ی ئەیلول لە "ئاتاشەهیر"ی ئیستانبول ئۆتۆمبێلی "فاشیستێک" سوتێنرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×