ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بۆ ئەمساڵ بڵاوكرایه‌وه‌
  2021-09-25       849       


بەپێی نوێترین ریزبەند بۆ توانای سوپاکانی جیهان بۆ ساڵی 2021، ئەمریکا خاوەنی بەهێزترین سوپایە و هەریەک لە تورکیا و میسر، ئێران و سعودیەش لە ناو بیست وڵاتی بەهێزی جیهاندان لە رووی سەربازییەوە.

ئاوێنه‌:  ماڵپەڕی گڵۆباڵ فایەر پاوەر، کە تایبەتمەندە بە بواری سەربازی، توانای سوپاکانی جیهانی لە رووی چەند پێوەرێکی وەک هێزی مرۆیی و ژمارەی سەرباز، چەک و کەرەستەی سەربازی، تەکنەلۆجیا، هێزی ئاسمانی، رووبەری جوگرافی و توانای دارایی و بودجەوە پۆلێن کردووە و ریزبەندێکی بۆ 140 وڵات خستوەتەڕوو.

بەپێی ریزبەندەکە ئەمریکا پێشەنگە و لە پلەی دووەمیشدا رووسیایە و دوای ئەویش چینە.

هیندستان، ژاپۆن، کۆریای باشور، فەرەنسا، بەریتانیا، بەرازیل و پاکستانیش لە پلەکانی پێنجەم تا دەیەمدان.

وڵاتی تورکیا خاوەنی یانزەهەمین سوپای بەهێزی جیهانە و میسڕیش لە پلەی سیانزەهەمدایە و ئێرانیش پلەی چواردەهەم و سعودیە لە پلەی 17 و ئیسرائیلیش لە پلەی بیستەمدایە و هەرچی عێراقیشە پلەی 57ی ریزبەندەکەی گرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×