2021-09-28   1169     
دەزگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا له قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، ئه‌نگین كارائاسڵان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه)ی کوشتووە.
ئاوێنە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵوی فەرمی تورکیا ئاشکرا کرد، 28ی ئەیلولی 2021، "ئەنگین كارائاسڵان كه ناوی نهێنی حه‌یده‌ر ڤارتۆیه و ناوی له لیستی سووریی داواكراوانی ئینته‌رپولدایه، له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تیادا بوو له ناوچه‌ی ئه‌لی فه‌رۆ له‌سه‌ر ڕێگای قامیشلۆ-حه‌سه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان" کوژراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنادۆڵو، ئەنگین كارائاسڵان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له نه‌وه‌ده‌كانی هەمان سەدەدا، مه‌شق و راهێنانی له دیمه‌شق پێ كراوه و له سەرەتای ئەم سەدەیەدا له به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌رمینیای رێكخراوه‌كه چالاكی ئه‌نجام داوه.
دەشڵێت، "كارائاسڵان له 2019ەوە چووه‌ته سوریا و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌نێو ڕێكخراوه‌كه‌دا بووه به‌رپرسیارێتی له دێرسم، ئامانۆس و قه‌ندیل پێ سپێردراوه و داڕێژه‌ری چه‌ندین پیلانه."