2021-09-28   846     
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، نیگه‌رانن له كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانی S-400ی ڕوسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه نوێیه‌كانیشیان بگاته ئه‌نجام، سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنین.
ئاوێنە: مارگرێت برینان به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ روسیا بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری ئاسمانی S-400 جێگه‌ی نیگه‌رانیه و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش به‌ته‌واوی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مریكا دو دڵ نابێت له‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا.
مارگرێت برینان باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه به نوسراوی فه‌رمی هه‌مو ئه‌وانه‌مان ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه دژی ئه‌مریكان و له ڕێگه‌ی یاسای سزاكان (CAATSA)یشه‌وه ئه‌مه‌مان ڕونكردوه‌ته‌وه كه سزاكان به‌سه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌سه‌پێندرێت كه بازرگانی گه‌وره و به‌تایبه‌تیش كڕین له‌گه‌ڵ ده‌زگا سه‌ربازییه‌كان یان هه‌واڵگرییه‌كانی ڕوسیا ئه‌نجامبدات.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ره‌جیب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندوه، ئه‌نقه‌ره پلانی كڕینی كاروانێكی دیكه‌ی سیستمی موشه‌كی به‌رگری ئاسمانی S-400ی هه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌و بڕیاره‌ش تایبه‌ته به توركیا و هیچ وڵاتێكی دیكه مافی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی توركیای نییه.