ئەمریكا ڕێگری دەكات عێراق سیستەمی بەرگری S-400 ی روسی بکڕێت
  2021-10-03       648       

عێراق لەماوەی رابردوودا چەندین جار هەوڵی داوە سیستمی بەرگی ئاسمانی S-400 ی روسی  لە وڵاتانی جیهان بکڕێت و بەڵام لەلایەن و توركیا و ئەمریكاوە ڕێگری لێدەكرێت.

ئاوێنه‌: پسپۆڕێکی بواری سەربازیی عێراقی ئاشکرایدەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەپێناو ئەوەی کۆنترۆڵی بواری ئاسمانی عێراق بەتەواوەتی لەژێر دەستی خۆیدا بمێنێتەوە ڕێگریی لە عێراق دەکات بۆئەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو لە وڵاتانی جیهان بکڕێت.

هەروەک دەشڵێت هەریەک لە تورکیا و ئیسرائیلیش بۆئەوەی بتوانن بێ گرفت سەروەری عێراق پێشێل بکەن و بوارە ئاسمانییەکەی ببەزێنن، پشتیوانی ئەو خواستەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن.

عەدنان کینانی پسپۆڕی بواری سەربازیی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتویەتی:" سیستەمی بەرگرییەکانی سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر لە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی عێراق باشتر و پێشکەوتووترن، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە واشنتۆن ڕێگە بە عێراق نادات سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو بەدەست بهێنێت.

کینانی ڕوونیشی کردۆتەوە کە هەر ئەمە وایکردووە تورکیا و ئیسرائیل بوێری ئەوەیان هەبێت بەبەردەوامی بواری ئاسمانیی عێراق ببەزێنن و سەروەریی خاکەکەی پێشێل بکەن، بۆیە ئەو دوو وڵاتە پشتیوان ئەو ئاڕاستەیەی ئەمەریکان بەرانبەر بەعێراق و دەیانەوێت عێراق بەلاوازیی بمێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×