2021-10-05   916     
دوێنێ دووشەمە هەرسێ ئەپڵیکەیشن (فەیسبوک و ئینستاگرام و واتساپ) بۆ ماوەی زیاتر لە 10 کاتژمێر لە کارکردن وەستان، فەیسبووک هۆکاری ئەم وەستانە ئاشکرا دەکات.
لە بەیانامەیەک دا فەیسبوک راگەیاند، چەند راستکردنەوەیەکی هەڵە هۆکاری بێبەشکردنی 3.5 ملیار کەس بوو لە خزمەتگوزاریەکانی هەرسێ پێگەکە، فەیسبووک ئاشکراشیکرد هەندێ راستکردنەوە لەسەر ئامێری راوتەری سەرەکی کە هاتوچۆ نێوان سەنتەرەکانی داتاکان رێک دەخات هۆکاری ئەو وەستانە بوو.
هەروەک دوا بەدوای وەستانی فەیسبوک و ئینستاگرام و واتساپ، بەرگری ئەمریکا راگەیاند کە ئەوان لێکۆڵینەوە دەکەن لە ئەگەری بوونی هەرەشەیەکی ئەمنی.