2021-10-06   586     
دوای ئەوەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەبەردەم کوتلەی پارتەکەی لەپەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، کێشەی کورد لەتورکیا چارەسەرکراوەو ئێستا کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد لهو وڵاته بونی نەماوە، مەدحەد سنجار هاوسەرۆکی هەدەپە دهڵێت:"ئەگەر ئەردۆغان ڕاستدەکات كه کێشەی کورد چارەسەرکراوە بۆچی هێشتا تانکەکانی تورکیا لەشارە کوردییەکاندا دەسوڕێنەوەو منداڵانی کورد دهكهن بهژێرهو دهیانكوژن؟".
ئاوێنه: سنجار لەکاتی کۆبونەوەی کوتلەی هەدەپە لەپەڕلەمانی تورکیا ڕایگهیاند، "وەک دەزانن وەرزی نوێی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەنکوڵیکردن لەپرسی کورد لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدانهوه دەستیپێکرد، ئەوەش بەو واتایە دێت کە ئەوان چونەتە قۆناغێکی ترو جەنگو نکوڵیکردنو سیاسەتی لەناوبردنی کوردیان تەواوکردووە".
دهشڵێت:"ئەوان دەڵێن کێشەی کوردمان چارەسەرکردوە، بەڵام با بزانین چۆن لەماوەی ساڵێکدا کێشەکەتان چارەسەرکردو کەسیش نەیزانی؟".
باسى لهوهشكردوه، "ئەگەر کێشەی کوردتان چارەسەرکردوە، ئەدی بۆچی هەزاران زیندانی سیاسیی کورد لەزیندانەکاندانو ئەوانەی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی کوردو دیموکراتییەتو ئاشتیی خەباتدەکەن، زیندانیدەکەنو دەیانکەن بەبارمتە؟".
سنجار جەختدهكاتهوه، "ئەوان نازانن چی دەڵێنو چۆن قسە دەکەن، نازانن چۆن سیاسەت دەکەنو ناشتوانن دەستبەرداری سیاسەتی نکوڵیکردنو وێرانکردن لەبەرامبەر کوردبن، لەبەرامبەریشدا دەیانەوێت کورد بەجوانی بیانبینێتو لەهەڵبژاردنەکاندا دەنگیان پێبدات، ئەوەش لەپێناو ئەوەی پارێزگاری لەدەسەڵاتەکەیان بکەن".