خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵ بە دو رۆژنامەنوس بەخشرا
  2021-10-08       595       

ئەمڕۆ هەینی، هەریەكە لە ماریا رێسا، ژنە رۆژنامەنوسی فلیپینی و دیمیتری موراتۆڤ، رۆژنامەنوسی روسی، بە هاوبەشی وەك براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2021، دەستنیشانكران.

ئاوێنە: لیژنەی نەرویجی بۆ نۆبڵی ئاشتی، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لەپای "خەباتی ئازایانەیان لەپێناو ئازادی رادەربڕین"دا خەڵاتەكە بۆ ئەمساڵ دراوە بەو دو رۆژنامەنوسە.

رێس ئەندەرسۆن، سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند، ئەو دو رۆژنامەنوسە، نوێنەرایەتی سەرجەم رۆژنامەنوسانی بەرگریكار لە ئازادی رادەربڕین دەكەن لە جیهانێكدا كە دیموكراسی و ئازادیی رۆژنامەوانی، روبەڕوبەڕوی دۆخێكی نەخوازراو بونەتەوە.

ماریا رێسا، بەڕێوەبەرو دامەزرێنەری سایتی فلیپینی، ریپلەرە كە رەخنەی زۆری لە حكومەتە راستڕەوەكەی رۆدریگۆ دۆترێتە گرتوە.

دیمیتری موراتۆڤ-یش سەرنوسەری رۆژنامەی "نوڤایا گەزات"ی روسی بوە كە وەك یەكێك لە میدیا رەخنەگرە دەگمەن و سەربەخۆكانی روسیا دەناسرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×