بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕان هۆكاری شكستی حزبەكەی لە هەڵبژاردنەكەی عێراق ئاشكراكرد
  2021-10-12       918       
ڕێكخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر لە یەك ڕستەدا كێشەی خۆمان كۆبكەینەوە پەیوەندی بە وتاری سیاسی گۆڕان و ئەدای سیاسی گۆڕانەوە هەیە .

ئاوێنە: كاردۆ محەمەد ڕێكخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە دەنگی ئەمەریكا ڕاگەیاند: گۆڕان و شوناسنامەكەی پڕۆژەی ناڕەزایی خەڵك بوو بەرامبەر ئەو حوكمڕانیەی چەند ساڵە هەیە، كاتێك بە پێچەوانەی ئەم پڕۆژەیەوە كاردەكات بێگومان خەڵك ناچێتە دەنگدان و ئەو هێزە كۆمەڵایەتییە ڕێژەی دەنگەكانی نەك كەم دەكات بەڵكو شكست دەهێنێت لە پڕۆسەكە.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر لە یەك ڕستەدا كێشەی خۆمان كۆبكەینەوە پەیوەندی بە وتاری سیاسی گۆڕان و ئەدای سیاسی گۆڕانەوە هەیە .

جێی باسە، بە بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠١٨، بزوتنەوەی گۆڕانزیاتر لە ١٧٧ هەزار دەنگی لەدەست داوە، بەو پێیەش بزوتنەوەكە نەبووە خاوەنی هیچ كورسییەكی پەرلەمانی عێراقی
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×