ئیسرائیل بۆردومانی پێگەیەكی گروپەكانی سەر بە ئێرانی كرد
  2021-10-14       541       

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆكەكانی ئیسرائیل پێگەیەكی چەكدارانی نزیك لە ئێرانیان لە سوریا كردووەتە ئامانج، كوژراو و بریندار هەن.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردووە، شەوی ڕابردوو فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگەیەكی ئێرانی لە ناوچەی تەدمور كردووە، كە دەكەوێتە سنووری نێوان سوریا و عێراقەوە، بەوهۆیەوە سێ چەكداری سەر بە گروپە ئێرانییەكان و سەربازێكی سوری كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون.

باسی لەوەشكردووە، بۆردومانەكە بۆ بەئامانجگرتنی پێگەیەكی چەكدارەكانی سەر بە ئێران و تاوەرێكی پەیوەندی بووە لە نزیك فڕۆكەخانەی “تی 4″ی سەربازی لە باشووری تەدمور.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×