شێخ نەهرۆ كەسنەزانی: تێبینیم لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق هەیە
  2021-10-14       942       
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهان رایگەیاند، چەند تێبینیەكی لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردوە.

ئاوێنە: شێخ نەهرۆ كەسنەزانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "رێژەی زۆری بەشدارینەكردنی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، هەڵبژاردن دەخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعیەت و ناڕزایی دەربڕین لەئاستی هەڵبژاردنەكان و رازی نەبون بە ئەنجامەكانی، ئەوەش وادەكات رەنگە هەندێك كەس دانی پێادا نەنێن، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو مەترسییانەی دواتر دێنە پێشەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان خوانەخواستە رەنگە ببێتە مایەی هەڕشە و ناڕەزایی و پشێویی و توندوتیژی و شەڕو و كوشتار، بەمجۆرەش دەگەڕێینەوە گۆشەی وێرانكاری و لەناوچون و جیابونەوە".

سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهان داواشی لە زانایان و بیرمەندانی گەلی عێراق كرد هەوڵی نەهیشتنی كەوتنەوەی ئاگری فیتنە بدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×