پارتی: حوكمڕانی عێراق پێویستی بە رێكخستنەوەیە بۆ چارسەرەركردنی كێشەكان
  2021-10-14       381       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبونەوەیەكی تایبەت بە كۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداو رایگەیاند، حوكمڕانی عێراق پێویستی بە رێكخستنەوەیەكی سەردەمیانە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەربكات.

ئاوێنە: بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئەو حزبە، بەڕێوەچو كه‌ تایبه‌ت بو به‌ قۆناغی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

مەكتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"پارتی هه‌نگاوه‌ پێویستەکانی داھاتوی بۆ هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان دیراسه‌ ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دابێت."

مەكتەبی سیاسی پارتی جەختیكردۆتەوە كە "عێراق به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ و پارتیمان بڕوای وایه‌ حوكمڕانی عێراقی فیدراڵ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌ ئاست ویست و خواستی هه‌مو پێكهاته‌كانی دابێ و، كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش له‌ڕوانگه‌ی ده‌ستورەوە ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستور و یەکلاکردنەوەی ته‌واوی كێشه‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوەکانی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناوخۆی كوردستان پێویسته‌ و، پێكه‌وه‌ كاركردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و به‌دیهێنانی مافه‌ به‌دی نه‌هاتوەکان ئه‌ركی‌ هه‌موانه‌."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×