ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نەوت لە
بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و ئاستێكی پێوانەیی لەماوەی
حەوت ساڵی رابردودا تۆماركرد.
ئاوێنە:
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌هۆی بونی مه‌رجی پێشوه‌ختی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری
نه‌وت "ئۆپێك" و زیادبونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ
بوژانه‌وه‌ی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌های نه‌وت له‌بازاره‌كانی
وزه له‌جیهاندا گه‌یشته به‌رزترین ئاست لەماوەی حەوت ساڵی رابردوداو نرخی هه‌ر
به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌رێژه‌ی 0.77% به‌رزبوه‌وه‌و به 84.63 دۆلار مامه‌ڵه‌ی
پێوه‌كرا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
ئاژانسه‌كه، نرخی نه‌وتی جۆری ته‌كساسیش به‌رێژه‌ی 0.70% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه
بینی و گه‌یشته 81.88 دۆلار.