2021-10-16   543     
كوردێكی تەمەن ٤١ ساڵ، بەناوی حامید فارس، یازدە تۆمەتی پەیوەست بەهەبوونی جگەرەو و تووتنی ساختە، بۆ فرۆشتن لە دوكانەكەیدا، لەشاری ستۆک ئۆن ترێنت، بەسەردا ساغ بۆتەوە.
حامید، جگەرەو توتنی ساختەی هێناوەو بەناوی ماركەی بازرگانیەكانەوە، فرۆشتویەتی و ساغی كردۆتەوە، كەنرخەكەی گەیشتۆتە ٣٤هەزار پاوەند.
ئاوێنە، کاوە رەش: دوكاندارە كوردەكە، دانی بەوەداناوە لەبەردەم دادوەر، كە پاکەتەکانی جگەرەی ڕیچمۆند و مایفیر و توتنەکانی گۆڵدن ڤێرجینیای ،بەنیشانە بازرگانیە نێودەوڵەتیەكان، ساختە كردوە، تابەێاسانی بەنرخی كەمتر بیفرۆشێت.
دادگای شاری ستۆك ئۆن ترێنت، بەهۆی ساغ بوونەوەی ١١ تۆمەت بەسەر ئەو كوردەدا، سزای زیندانی كردنی بۆ ماوەی ١١مانگ بەسەردا سەپاندوە.
پارێزەری بەرگریكار لەوكوردە، داوای لەدادوەر كردوە، كەسزاكەی كەم بكاتەوەو دەڵێ، تاوانبار بەهۆی كەمی داهاتی خۆی دوكانەكەیی بۆ دەست كەوتنی كرێكەی، پەنای بۆ ئەوكارە نایاساییە بردوە، سەرباری ئەوەش ئەوكاتێك مامۆستا بوە لەكەلەعڕاقەوە هاتوە لەترسی جەنگ لەساڵی 2002ەە لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام حوسێن ماوەی ٩ساڵ لەچاوەڕوانی مافی پەنابەریەتی بوە لەبەریتانیا، لەبەرئەوە پئشتر مافی كاركردنی نەبوە، بەڵام دادوەری داداگای شاری ستۆك ئۆن ترێنت، پێی ڕاگەیاندوە، چەندین جاری جیاواز، چاودێریی و تاقیكردنەوە لەسەر دوكانەكەت كراوە، لەماوەی چەند مانگێکدا، كەسانێك بەنهێنی هاتون وەك كریار كەتۆ پاكەت و توتنی ساختەت پێ فرۆشوتون. لەمانگی کانوونی دووەم، نیسان و ئایار هاتونەتە دوكانەكە، پێشتریش دەست بەسەر پاكەت و جگەرەی دیكە لەلات دەستی بەسەردا گیراوە.
تۆ "جگەرەکانت لەژێڕ پلکانێکی هەڵوەشاوەدا، لەناو دوكانەكە شاردبونەوە ،تۆ كەسێك بوویهێشتا قەناعەت یپێشووت لەلانە سڕاوەتەوە، كەواز بهێنیتل لەساختەكاری. تەنانەت دوای ئەوەی یەکەم و دووەمجار، ئاگاداركراویتەوە، بەڵام لەهەڵەو ساختەكاریی بەردەوام بویت.
دادوەر پێشی ڕاگەیاندوە، كەتۆ مەترسی دەخەیتە سەر تەندروستی
کڕیارەکان و و تووشی زیانە شاراوەکانیان دەكەیت، بەهۆی ئەوەی ئەوان هیچ زانیاریەكیان نیە، كەئەو جگەرەو توتنە، لەچی پێك هاتووە.
وەتۆ چەند جارێكی دیكەش و
لە ساڵی 2018شدا، ئەم هەلەت لەدەستدا هەبوو، بەڵام تۆ ئەم بابەتی
ساختەكاریەكەت، زۆر جدی وەرنەگرتوە، تەنها بیرت لەقەزانج كردۆتەوە.
بۆیە دوای چەندین جار دووبارەكردنەوەی كارەكەت بەساختەكاریی، بۆماوەی نۆ مانگ دەبێ زیندانی بكرێت.
شیاوی باسە لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی زیندانی كردنی ئەوكوردە لەڕاگەیاندەكان، ڤیدیۆیەكی ساتی فرۆشتنی جگەرەو توتنی ساختە بڵاوكراوەتەوە، كەكڕیارێك بەكامێرای نهێنیەوە دەچێتە دوكانی ئەو كوردەو داوای پاكەت و جگەرە دەكات، كڕیارەكە دەڵێ، هەرزانەكەم بۆ بێنە، ئەویش دەچێتە ژێرزەەمینەكەو لەژێر قادەرمەكان، پاكەت و توتنی جیاوازی بۆ دێنێت.