فازڵ میرانی: شەراكەتی پارتی لەگەڵ یەكێتی شەراكەتی كورسی نییە
  2021-10-18       863       

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە میانی سەردانێكیدا بۆ لای مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، جەختی كردۆتەوە كە شەراكەتی پارتی لەگەڵ یەكێتی، شەراكەتی كورسی نییە.

ئاوێنە: وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، كە پێكهاتبون لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی‌و سەرۆكی وەفدەكە، مەحمود محەمەد‌و عارف تەیفور، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، دڵشاد شەهاب‌و عەلی حسێن، ئەندامانی سەركرایەتی، سەردانی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی مەلا بەختیار، لەو دیدارەدا، كە ئێوارەی ئەمڕۆ (18/10/2021) بەڕێوەچو، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، ئاماژەی بەئامانجی سەردانی وەفدەكەیان و كۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كردو رونیكردەوە كە "پارتی، بڕیاری وایە لەدوای هەڵبژاردن سەردانی سەرجەم لایەنەكان و پێكهاتەكان بكات، ئەمەش لەوپێناوەدا كە نەبینە ئەسیری دوێنی و هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن."

فازڵ میرانی وتوشیەتی"ئەگەر لەدەرەوەی كورد، بێ‌ سۆزیان لەگەڵ میللەتەكەمان كردبێت، ئەوا ناكرێ‌ خۆشمان بێ‌ سۆزی لەگەڵ خۆمان بكەین‌و ناكرێ‌ یەك هەڵوێست‌و یەكگوتارنەبین!"و ئەوەشی خستۆتەڕو"لەم یەكڕزیزی یەك هەڵوێستییەشدا، ئەگەر هەڵەكانی دوێنێمان چاك نەكەینەوە، بەڵام خۆ دەكرێ‌ هەڵەكان دوبارە نەكەینەوە."

سەرۆكی وەفدەكەی پارتی، وتوشیەتی"شەراكەتی پارتی لەگەڵ یەكێتی، شەراكەتی كورسی نییە، بەڵكو شەراكەتی مێژووییەكە لەقوربانی بەخشین‌و خەبات لەپێناو پرسە رەواكانی میللەتەكەماندا."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×