وڵاتانی دراوسێی بێلاڕوس دەڵێن، قەیرانی کۆچبەران مەترسی پێكدادانی سەربازی لێدەكرێت
  2021-11-11       566       

وڵاتانی هاوسنوری بێلاروس، ئەمڕۆ پێنجشەممە نیگەرانی خۆیان دەربڕی لەبارەی قەیرانی زیادبونی ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنورەكانی رۆژهەڵاتی یەكێتی ئەوروپاو دەڵێن مەترسی پێكدادانی سەربازی لێدەكرێت.

ئاوێنە: وەزیرانی بەرگری لیتوانیا، ئیستۆنیا و لاتیڤیا، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند، بێلاڕوس، لە رێگەی بەكارهێنانی "مەبەستداری" كۆچبەرانەوە، هەڕەشەی مەترسیداری بۆ ئاسایشی ئەوروپا دروستكردوە، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ سزاكانی یەكێتی ئەوروپا لەسەر ئەو وڵاتە.

وتوشیانە"ئەمەش ئەگەری ئەوەی هەیە رودای مەترسیدار لێ بكەوێتەوەو دەشكرێت بگاتە ئاستی بواری پێكدادانی سەربازی."

لەلایەكی دیكەوە ئۆكرانیا، وێڕای ئەوەی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا نییە، ترسی خۆی نەشاردۆتەوە لەوەی ببێتە خاڵیكی دیكەی قەیرانی كۆچبەران.

ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشداوە كە دەستیان كردوە بە بڵاوكردنەوەی هەشت هەزارو 500 سەربازی و ئەفسەری پۆلیسی دیكە لە سنوری وڵاتەكەیان لەگەڵ بێلاڕوس.



زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×