پۆڵەندا ڕەتیدەکاتەوە 15ی ئەم مانگە سنوور لە کۆچبەران بکاتەوە
  2021-11-13       531       

وەزارەتی هاریکاریی و خزمەتگوزاریی تایبەتی پۆڵەندا دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەراندا ڕەتدەکاتەوە، لەکاتێکدا پێشتر وا لەناو کۆچبەراندا بڵاوبوویەوە، کە 15ی ئەم مانگە سنوورەکانیان بۆ دەکرێتەوە.

ستانیسلاو زارین، هاریکاریی و خزمەتگوزاریی تایبەتی پۆڵەندا لە تویتەری خۆیەوە نوسیویەتی“دەنگۆ بڵاوبووەتەوە گوایە ئەڵمانیا کۆچبەرەکانی سەر سنووری پۆڵەندا بە پاس دەگوازێتەوە، ئەوانەی ئەم دەنگۆیە بڵاودەکەنەوە دەیانەوێت هانی کۆچبەران بدەن کە سنووری پۆڵەندا تێپەڕێنن، ئەمە دۆخێکی مەترسیدار دروستدەکات”

ئەو بەرپرسە پۆڵەندییە دوپاتیدەکاتەوە، کە سنورەکانیان بەهێزی تایبەتی پۆڵەندا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەپارێزن.

لە دوێنێوە دەنگۆیەک لەناو کۆچبەرانی کوردا لە بیلاڕوسیا بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەڵمانیا کۆچبەرەکان وەردەگرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×