2021-11-19   694     
وه‌زیری ناوخۆی ئۆكراینا هۆشداری ده‌داته كۆچبه‌ران‌و ده‌ڵێت، هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستكراوه‌كراون بۆ ته‌قه‌كردن له‌هه‌ر كۆچبه‌رێك كه كاری تێكده‌رانه ئه‌نجامبدات.
ئاوێنه: دێنیس مۆناستیرسكی، وه‌زیری ناوخۆی ئۆكراینا له‌میانه‌ی دانیشتنێكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، تاكتیكێكی سه‌ربازی جیاواز به‌كارده‌هێنن بۆ پاراستنی سنوره‌كان‌و رێگریكردن له كۆچبه‌ران، له‌ئاستی یه‌كه‌مدا هێزه ئه‌منیه‌كان بێ چه‌ك ده‌بن، ته‌نها كه‌ره‌سته‌ی پاراستنی سنوره‌كانیان پێده‌بێت، له‌حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن سه‌رپێچیكارانی سنوره‌وه، ڕێگه به هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌درێت چه‌ك و ئامرازی تایبه‌ت به‌كاربهێنن.
وتیشی، له‌حاڵه‌تی دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی پاسه‌وانانی سنور، هه‌مو رێگه‌یه‌كی گونجاوو یاساییان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ده‌توانن چه‌ك به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 15 هێلیكۆپته‌ری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌روه‌ها دو فڕۆكه و 44 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌سنوره‌كه‌ی بیلاڕوسیا جێگیریكراون و له‌ئه‌ركدان بۆ رێگریكردن له هه‌ر حاڵه‌تێك كه كۆچبه‌ران بیانه‌وێت سنوره‌كان ببڕن و بچنه ناو ئۆكرایناوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی مانگی سوور‌و خاچی سووری نێودەوڵەتیی (IFRC) و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور (ICRC) ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەو کۆچبەرانەی لەسەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا گیریان خواردوە پێویستییان بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن کە لە هەشتی تشرینی دووەمەوە تا ئێستا کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا لە رەوشێکی مرۆیی سەختدان، بەتایبەت بەهۆی خراپی کەشوهەوای ناوچەکەوە گرفت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان دروست بووە، ئەمەش وای کردووە لانی کەم هەشت کەس گیان لەدەست بدەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر هەن کە هاوکاری مرۆییان پێنەگەیشتووە و لە نێویشیاندا ژنی دووگیان هەیە.