دەوڵەت باخچەلی: ئەوانەی دەیانەوێت كەركوك بخەنەوە ژێر دەستی پێشمەرگە یاری بەئاگر دەكەن
  2021-11-24       1151       
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا "مەهەپە" دەڵێت، كەركووك شارێكی توركییە و ئەوانەی دەیانەوێت بخرێتەوە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە یاری بە ئاگر دەكەن.

ئاوێنە: باخچەلی لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر كەركووكی توركی بكەوێتە ژێر دەستی پێشمەرگە هاوكێشەكە ئاوەژوو دەبێتەوە، ئەوەش باجەكەی قورس دەبێت.

وتوشیەتی، بۆ ئەوانەی یاری بە مێژووی كەركووكەوە دەكەن، هەروەها ئەوانەی پلانداڕێژی دەكەن تاوەكو ئەو شارە توركمانییە بخەنە ژێر دەست و هیوای پێشمەرگە پێان دەڵێم، عەقڵ بێننەوە سەریان و واز لە یاریكردن بە ئاگر بێنن.

سەرۆكی مەهەپە لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لەوە كردووە، نابێت هیچ كەسێك ئارەزووی رەزالەتێك و داگیركارییەكی لەو شێوەیە بكات كە باجەكەی قورس دەبێت، لە جیهاندا هەموو شتێك دەبێت بەڵام كەركووك بێ تورك نابێت، ئەگەر پێویست بكات لەگەڵ هاونەژادەكانمان لە كەركوك دیوارێك لە گۆشت هەڵدەچنین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×