کەسێک لەکاتی هێرشکردنە سەر فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم کوژرا
  2021-11-27       923       
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک هێرشیکردووەتەسەر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانەکان کوژراوە.

ئاوێنه‌: پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “ئێواره‌ی ئەمڕۆ كاتژمێر شەشی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، “هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×