پڕۆژەیاسایەك بۆ ڕاگرتنی جموجۆڵی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران و سزادانی هاوكارەكانی
  2021-12-01       530       

بەشێك لە یاسادانەرانی ئەمریكا، دەیانەوێت یاسایەك دابڕێژن بۆ ڕێگریكردن لە جموجۆڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئێران.

ئاوێنه‌: هەواڵەكەی ڕۆژنامەی “foreign affairs” بڵاویكردووەتەوە و ئاشكراشیكردووە كە كۆمەڵێك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا پڕۆژەیاسایەكیان ئامادەكردووە بۆ ئەو مەبەستە.

ڕۆژنامەكە كە سەر بە دامەزراوەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكایە دەڵێت، “پڕۆژەیاساكە هەموو ئەو كەس و لایەنانە سزادەدات كە لە بواری فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا هاوكاری ئێرانن”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردوون، “ڕێگەنادرێت ئێران و ئەو گروپە چەكدارانەی لێیەوە نزیكن، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەدەستبخەن كە دەكرێت لەدژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بەكاربهێنرێت”.

ڕۆژنامەی “foreign affairs” ئاشكرایكردووە كە یاسادانەرانی ئەمریكا پێیانوایە “بوونی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كوژەر لای ئێران، تەنها هەڕەشە لە ئاشتیی هەرێمایەتی ناكات، بەڵكو مەترسییە بۆسەر ئاسایشی ئەمریكاش”.
زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×